بەریتانیا هۆشداری دەداتە ئێران

0

نوچە-ئاژانسەکان

باڵیۆزی بەریتانیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان, لەبارەی هەڕەشە و مەترسیەکانی ئێران بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە هۆشداری دەدات.

کارن پیێرس، باڵیۆزی بەریتانیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، دەڵێت: ئێرانی مافی خۆیەتی، کە ڕۆلێ خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگێرێ، بەڵام ئەوەی ئێران وەک میکانیزمی سیاسەتەکانی هەڵیبژاردووە، تەنها بە ئاراستەی تێکدانی باری ئاسایشی ناوچەکەیە.

بە گوتەی ئەم دیپلۆماتکارەی بەریتانیا، ئەولەوییەتی یەکەمی لەندەن بەرامبەر بە ئێران، رێگریکردنە لە گەیشتنی بە چەکی ئەتۆمی و گەڕاندنەوەی تارانە بۆ ناو چوارچێوەی رککەوتنی ئەتۆمی.

پیێرس جەختیش دەکاتەوە، کە کشانەوەی ئێران لەم رێککەوتنە یان کەمکردنەوەتی رادەی پابەندبوونی بە خاڵەکانی، لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نییە.

باڵیۆزی بەریتانیا هەروەها دەڵێت، ئەمن و ئاسایشی هاوبەش و هاوپەیمانەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بابەتێکی ستراتژیکە و بەریتانیا پێی پابەندە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com