نوچە-شەرقولئەوسەت
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعودیە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی ئەگۆست، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق، بڵاو کردەوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی شەرقولئەوسەت، ئەم هێرشانە بە هۆی رێککەوتنی ئەمریکا و روسیا ئەنجام دەدرێت.
لە ماوەی رابردوودا، ژمارەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی، کە بنکە و سەربازگەکانی حەشدی شەعبی کراونەتە ئامانج، گەیشتوونەتە ١٤ جار.
شەرقولئەوسەت لە سەر زاری چەند دیپلۆماتکارێکی ڕۆژئاوایی ڕایگەیاندووە، بەردەوام بوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حەشدی شەعبی، لە ژێر رێککەوتن و بێ دەنگی مۆسکۆ و واشنتۆن دایە.
بە گوێرەی رێککەوتنەکە، ئاسایشی ئیسرائیل، گرنتی کراوە و دەستی ئەم وڵاتە بۆ لێدانی بەرژەوەندیەکانی ئێران لە ئیسرائیل کراوەیە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بە دانیشتننی سەرۆکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا، ڕوسیا و ئیسرائیل، لە ماوەی ڕابردوودا کردووە و دەڵێت: ئەو کۆبوونەوەیە، بابەتەێکی سیمبۆلیک بووە، ئەنجامەکانی ئەم کۆبوونەوە تەرجومە کراوە بەم هیرشانەی ئیسرائیل و پاراستنی ئاسایشی ئەم وڵاتە لە سوریا و عێراق و هاوکات جێگیربوونی سوپای ڕوسیا لە سوریا و ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.