نوچە: ئاژانسەکان
بۆ یه‌كه‌مجار نامەیەکی دەستنووی سه‌رۆكی له سێداره‌دراوی عێراق، کەداوای پاراستنی وەزیرێکی ئێرانی دەکات له تویته‌ر بڵاوکرایەوە.
ره‌غد، كچه گه‌وره‌ی سه‌ددام حوسێن، ناوه‌ڕۆكی نامه ده‌ستنووسه‌كه‌ی سه‌ددام حوسێن، له باره‌ی مافی وه‌زیری نه‌وتی ئێرانه، كه له ماوه‌ی شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، وه‌كو د‌یل كه‌وتبووه ده‌ست عێراق.
رێككه‌وتی نامه‌كه ٢٤-١٢-١٩٨٢ و سه‌ددام حوسێن، به ده‌ستنووسی خۆی ئاراسته‌ی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی عێراقی كردووه.
سه‌ددام له نامه‌كه‌دا ده‌ڵێت “مامه‌ڵه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی ئێرانی بكرێت، كه دیله له‌لامان، هه‌موو داواكارییه‌كانیشی جێبه‌جێ بكرێت به ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندی به خێزانه‌كه‌شی، نابێت لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه رابگرن، هه‌موو مانگێك یادداشتێكی له باره‌وه بۆم به‌رزبكه‌نه‌وه و ئاگاداریشم بكه‌نه‌وه.. سه‌ددام حوسێن”.
رۆژی ٨-٨-٢٠١٩، ٣١ ساڵ به‌سه‌ر راگرتنی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران‌دا تێپه‌ڕی، كه به‌هۆیه‌وه سه‌دان هه‌زار كه‌س كوژران.
