زەریف بۆ سعودیە: با قاسم سولەیمانی لایەن بێت

0

نوچە-ئاژانسەکان

وەزیری دەرەوەی ئێران، لە میانی کۆبوونەوەیەک لە گەڵ ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتی سوید، پیشنیاری دانوستانی وڵاتانی دژبەری ئێران لە گەڵ قاسم سولەیمانی، فەرمانادەی سوپای قودس دەکات.

جەواد زەریف، بە ئاماژەدان بە هەوڵەکانی بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی ئێران لە گەڵ سعودیە و ڵاتانی دیکەی عەرەبی، گوتی: سعودیەکان هەموو جارێک وەڵامەکەیان نا بووە و پێیان وتووم لە من دەسەڵاتم بە دەست نییە، هەر بۆیە پێشنیار دەکەم ئەگەر من ماڵەکێشم، لە گەڵ قسام سولەیمانی بکەونە گفتوگۆوە.

سەبارەت بە هەوڵەکانی ئیستای بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەنددیەکانی تاران و وڵاتانی جیهان، زەریف گوتی: دەستمان بۆ هەر جۆرە گفتوگۆیەک درێژ دەکەینەوە، بە تایبەتی، کە ئامادەین لە گەڵ سعودیە بکەوینە دانوستانەوە.

سەبارەت بە ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ، وەزیری دەرەوەی ئێران پێی وایە خولی ئایندەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، بە ئەگەری زۆر دۆناڵد ترەمپ دەنگ دەهێنێتەوە و وەک زەریف دەڵێت، بۆ خولێکی چوارساڵەی دیکە ترەمپ وەک میوان و موزاحم دەمێنێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com