نوچە-رۆیتەرز
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی روسیا، لە بارەی هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر هیزەکانیان لە ئیدلیب هۆشداری دەدات.
سێرگی لاڤرۆڤ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ڕوسیا، ئەمڕۆ سێشەممە، لە لیدوانیکی هەڕەشە ئامیزدا گوتی: هەر هێرشێک بۆ سەر هیزەکانمان لە ئیدلیب بێ وەڵام ناهێڵێنەوە.
لاڤرۆڤ لەم بارەوە گوتیشی: بەردەوام هۆشداریمان داوە هەر وڵات و لایەنێک، کە بیهەوێ هێزەکانمان لە ئیدلیب بکاتە ئامانج، بە توندی بەرپەرچی دەدەینەوە و سەرکوتی دەکەین.
بە گوتەی سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی روسیا، لە ساڵانی رابردوودا هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر ئاگربەست بەردەوام بووە، بەم پێیە لە ئەگەری دەستدرێژی لایەنەکان بۆ سەر ئەم ناوچانە، سوپای روسیا بە توندی کاردانەوەی دەبیت.