لە بۆردومانی سوپای تورکیا چەند گەریلایەکی پەکەکە گیانیان لەدەستدا

0

نوچە

پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ لە نزیك گوندی بابیرێ-ی سەر بە قەزای ئامێدی ئۆتۆمبێلێکی گەریلاكانی پەكەكە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەكانی تورکیاوە کرایە ئامانج و چەند گەریلایەك گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کاتژمێر ١٢-ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠-٨-٢٠١٩ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بنكە و بارەگاكانی گەریلاكانی پەكەكەیان لە نزیك گوندی بابیرێ-ی سەر بە قەزای ئامێدی بۆردوومان كرد و لەناو ئۆتۆمبێلێكی پەكەكە لە جۆری پیکاب، چەند گەریلایەك گیانیان لەدەستدا”.

هەر بەگوێرەی زانیارییەكان، تائێستا بۆردوومانی توركیا بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی پەكەكە بەردەوامە و زیانی زۆریش بەر رەزوباخی ھاووڵاتیان و ژینگەی ناوچەكە كەوتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com