لەبارەی چارەنووسی سەدان تیرۆریستی بیانی گفتوگۆ دەکرێت

0

نوچە-السومریە نیوز

سەرچاوەیەکی نزیک لە حکومەتی عێراق ئاشکرای دەکات، کە بەم زووانە لە بارەی چارەنووسی سەدان تیرۆریستی بیانی لە گەڵ لایەنە ئەوروپیەکان دەکەونە گفتوگۆوە.

گفتوگۆکانی نێوان بەغدا و وڵاتانی ئەوروپی و لە سەرووی هەموویانەوە فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا، ڕۆژانی داهاتوو دەستپێدەکات.

ئەم دیلانەی داعش و رێکخراوە تیرۆرسیتەیاکنی دیکە ئیستا لە ژێر کۆنتڕۆڵ و چادێری هیزەکانی سوریای دیموکرات دان و لە نزیک سنوورەکانی عێراق و سوریا لە گرتووخانەدان.

بەغدا نیگەرانی خۆی لە بارەی بوونی ئەم تیرۆرستانە لە نزیک سنوورەکانی خۆی دەربڕیوە و ڕاشگەیاندووە، بە بێ ئەوەی دادگایی بکرێن، لە گرتووخانەکان لە ژێر چاودیریدان.

بە گوتەی سەرچاوەکە، ئەم گفتوگۆیانە تایبەت دەبێت بە چارەنووسی ٨٠٠ بەندکراو و دیلی سەر بە رێکخراوە تیرۆریستەکان، کە لە وڵاتانی ئەوروپی، بە تایبە لە بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و سوید، هاتوونەتە ناو خاکی سوریا  و عێراق.

زانیاریەکان باس لەوە دەکەن، ئەم ٨٠٠ کەسە، زۆربەیان بە ڕەچەڵەک عەرەبن و لە ٩ کەمپی تایبەت ڕاگیراون. هەروەها ژمارەیەکیان لە وڵاتانی سعودیە، میسر، لوبنان، فەلەستین، ئۆردن و وڵاتانی دیکەی عەرەبی پەیوەستی ریزەکانی داعش بوونە. ئەم وڵاتانەش ئامادە نەبوونە تاکوو ئیستا ئەم تیرۆریستانەیان ڕادەست بکرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com