نوچە
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، چەند پڕۆژەیەکی بۆ باشترکردنی رێگاوبانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرد.
دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانی بەسەرکردنەوەی شووقەکانی کرێنشینان لە هەولێر، لە لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند “لەبەر ئەوەی تونێلی دەربەندیخان زۆر کۆنە، بڕیارە تونێلێکی نوێ بۆ دەربەندیخان درووست بکەین”.
دانا عەبدولكەریم دەشڵێت، لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوو، جووت سایدی نێوان سلێمانی- کەلار تەواو دەبێت و هەوڵ دەدەین تونێلە نوێکەی دەربەندیخان لەهەمان ماوە تەواو بێت.
لەبارەی هێڵی ئاسنین، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ئاماژە بەوەدا، پڕۆژەکیان داوە بە ئەنجومەنی وەزیران و هەرکاتێک پەسەند کرا، رایدەگەیەنن.