نوچە-السومریە نیوز
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێر لە ڕۆژانی داهاتوودا هەولێر و بەغدا دەگەنە رێککەوتن.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە پێگەی هەواڵی السومریە نیوز ی گوتووە، کە سەردانی شاندی باڵای هەریمی کوردستان، لە درێژەی سەردانەکەی پێشوودایە بۆ بەغدا و پێشبینی دەکرێ لە ڕۆژانی داهاتوو دوولایەن سەبارە بە کێشە و خاڵە ناکۆکەکانی نێوانیان بگەنە رێککەوتن.
بە گوتەی ڤیان سەبری، یەک لەو خاڵانەی، کە چارسەر دەکرێت، پرسی بەشە بودجەی هەریمی کوردستانە.
ڤیان سەبری دەشڵێت: لە رۆژانی ئایندە شاندی هەریمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکات، سەبری جەختیش دەکاتە سەر کەشی گفتوگۆکان و بە ئەرینی وەسفی دەکات.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گەشبینی خۆی بە رێککەوتنی بەغدا و حکومەتی هەریمی کوردستان دەخاتەڕوو و دەشڵێت “کۆی کێشە و ناکۆکیەکان بو گوێری دەستور و یاساکانی دیکەی عێراقی و لێکتێگەیشتن دێنە چارەسەرکردن”.