نوچە-الاخباریە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، باس لە دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی نزیک لە ئەبوبەکر بەغدادی دەکات.
بە گوێرەی بەیانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، کە دەزگای هەواڵگری سەربازی ئەم وەزارەتە ئەنجامی داوە، سەرکردەیەکی باڵای داعش دەستگر کراوە.
ئەم سەرکردەیەی داعش لە دوای تێکشکانی سەربازی ئەم رێکخراو لە عێراق، وەکوو ئەمئیری سەربازی ئەرکی بۆ دیاری کراوە و لە کۆچپێکردنی خێزانە عێراقیەکان دەوری سەرەکی هەبووە.
زانیاری و وردەکاری زیاتر لە بارەی ئەم سەرکردەیەی داعش، کە بە کەسە نزیکەکانی ئەبوبەکر بەغدادی هەژمار دەکرێ بڵاو نەبۆتەوە.