ئێران داوایەک ئاراستەی بەغدا دەکات

0

نوچە-فارس

بەرپرسانی پارێزگای دیلالە، ئەمرۆ دووسەممە ١٩ی ئەگۆست، سەبارەت بە کردنەوەی مەرزی سنوری سۆمار-مەندەلی وردەکارییان خستەڕوو.

یاسر بەدر، بەرپرسی پەیوەندیە گشتییەکانی پاریزگای دیالە دەڵێت: شاندیکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی  «مثنی التمیمی»، پارێزگای دیالە، لە گەڵ شاندێکی حکومەتی ئێران، بە سەرەپەرشتی پارێزگاری کرماشان، سەبارەت بە کردنەوەی ئەم دەروازە سنووریە گفتوگۆیان ئەنجام داوە.

لەم کۆبوونەوەدا شاندی ئێرانی، پێداگری لە سەر کردنەوەی دەروازەی سنوری سۆمار-مەندەلی کردۆتەوە و داوای لە بەغدا کردووە، کە پێداچوونەوە بە بڕیارەیەکی خۆیدا بکات.

پاریزگاری کرماشان هەروەها جەختی لە سەر رێگریکردنی لە قاچاخی کالا و شتومەکی رێگەپێنەدراو بۆ عێراق کردۆتەوە و راشیگەیاندووە، وڵاتەکەی پابەندی ئەم بڕیارە دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com