نەوزاد عەلی-سلێمانی
جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنیت، به هه‌ده‌ردان له دانانی پێوه‌ری ئاوی ماڵان‌دا هه‌یه و به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانمان ئەو پێوه‌رانه‌ی هێنراونه‌ته كوردستان گونجاونین.
بەمەبەستی ڕێگرتن لە بەهەدەردانی ئاو لەلایەن هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان حکومەتی هەرێم بڕیاری دا بە بەستنی پێوەری ئاوی ماڵان، لە زرۆبەی شارەکانی هەرێمیش پێوەی ئاو بەستراوە بۆ ماڵان، لەڕێگەی چەند کۆمپانیایەکی بازرگانییەوە، بەڵام بەهۆی هەبوونی کێشە لەو پێوەرانەدا پەڕله‌مانی كورستان داوای کردووە كاركردن به‌پێوه‌ری ئاوی ماڵان رابگیرێت. \
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، سەعید مستەفا هەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنەی ده‌ستپاكی و كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا له په‌رله‌مانی كوردستان، لەبارەی دانانی پێوەری ئاوی ماڵان، ڕایگەیاند “له سه‌ربوونی گه‌نده‌ڵی لە به‌ستنی پێوه‌ری ئاوی ماڵان، لیژنەکەمان ڕاپۆرتێکی چڕوپڕی ئاماده كردووە و لیژنەی لاوەکیشمان بۆ پێکهێناوە و ئاڕاسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانمان كردووه، بۆئه‌وه‌ی به‌نووسراوی فەرمی ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێم بکرێت”.
جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان، گوتیشی “بێسەروبەرییەک لە دانانی ئەو پێوەرانەدا هەیە، نازانین ئەم بێسەروبەرییە لە سوودی کێ دایە، بۆیە لە بەدواداچوونەکانمان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی هەموو ئەو گەندەڵیان ئاشکرابکەین کە لەبەستنی پێوەری ئاوی ماڵان‌دا هەیە”.
هەرکی ئاماژە بەوەدەکات، به هه‌ده‌ردان له‌پرسی دانانی پێوه‌ری ئاوی ماڵان‌دا هه‌یه و به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانمان ئەو پێوه‌رانه‌ی هێنراونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، گونجاو نین و مارکە کەشیان ئەڵمانی نییە، کە دەبوو ئەڵمانی بێت، ته‌نانه‌ت هه‌واش له‌سه‌ر هاوڵاتیان حیساب ده‌كات.
هەروەها، دەشڵێت “له‌راپۆرته‌كه‌ماندا داوامان كردووە، به‌كارهێنانی ئه‌و پێوه‌رانە پێویسته رابگیرێت تائه‌وكاته‌ی به‌پێی ستانداردی جیهان پێوه ر ده‌هێنرێت، چونکە بەبەڵگەوە لامە پێوەر هەیە بەستراوە ٢٤ کاتژمێر ئاو دەخوێنێتەوە کە لە هیچ شوێنێکی کوردستان ٢٤ کاتژمێر بەبەردەوامی ئاو نییە”.