نوچە-روسیا الیوم
سەرچاوەکانی هەواڵ رایدەگەیێنن، کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوریا هێرشیان کردە سەر یەکەیەکی سەربازی سوپای تورکیا، کە بەرەو ئیدلیب جووڵەی کردووە.
ڕوسیا الیوم لە هەواڵێکی بەپەلە رایگەیاند، کە سوپای سوریا بۆردومانی ئەو هێزی تورکیای کردووە، کە ویستوویەتی لە ئیدلیب جێگیر بێت.
فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوریا بەم هێرشە ئاسمانییە رێگەیان لە پێشرەوی سوپای تورکیا، بەرەو ناوچەکانی ئیدلیب گرتووە.
لە لایەکی دیکەوە ئاژانسەکانی هەواڵ دەڵێن، هێزی ئاسمانی سوریا بۆردوومانی ئۆپۆزسیۆنی ژێر پشتیوانی تورکیای کردووە، کە بە وهۆیەوە ژمارەیەک چەکدار کوژراو و ژمارەیەکیش بریندار بوونە.