تورکیا سێ سەرۆک شارەوانی کورد دووردەخاتەوە

0

نوچە

بەیانی ئەمڕۆ بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی تورکیا، سەرۆکی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین لە کارەکانیان دوورخرانەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، کاتژمێر ٦-ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٩-٨-٢٠١٩، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا باڵەخانەی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردینیان ئابڵۆقەداوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، عەدنان سەلجوق مزراکلی، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئامەد، بەدیعە ئۆزگۆکچەئەرتان، سەرۆکی گەورە شارەوانی وان و ئەحمەد تورک ،سەرۆکی گەورە شارەوانی مێردین کە سەر بە هەدەپەن، لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.

لە شوێنی ئەوان ئەرکی بەڕێوەبردنی گەورە شارەوانییەکانی ئامەد درا بە حەسەن باسری گوزەلئۆغڵو، پارێزگاری ئامەد، گەورە شارەوانی مێردین درا بە مستەفا یامان، پارێزگاری مێردین و گەورە شارەوانی وان-یش درا بە محەممەد ئەمین بیلمەز، پارێزگاری وان.

بەگوێرەی راگەێیندراوی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، سەرۆکی ئەم سێ گەورەشارەوانییە “پەیوەندییان بە رێکخراوی تیرۆریستییەوە” هەیە و، بەڵگەیان لەبەردەستە کە “هاوکاری رێکخراوی تیرۆریستییان کردووە”.

بەپێی زانیارییەکان، شەوی رابردوو یەکشەممە ١٨-٨-٢٠١٩ هێزە ئەمنییەکان، لە ئامەد و ژمارەیەک بەرپرس و ئەندامی هەدەپە و دەبەپە دەستبەسەرکران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com