نوچە-المیادین
فراس الیاسر، ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی نۆجەبا، لە بارەی زۆربوونی ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق هۆشداری دەدات.
بە گوتەی فراس الیاسر، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، ئاماری هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بەرزبۆتەوە و پێویستە ئەم هێزانە لە عێراق بکشێنەوە.
ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی بزووتنەوەی نوجەبا، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە تەقیننەوەی جبەخانەی بنکەی صقر لە باشوری بەغدا، جەخت دەکاتە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
بە گوتەی ئەم بەرپرسە باڵایەی بزووتنەوەی نوجەبا، هێزەکانی ئەمریکا، بەردەوام بەشێک لە هیزەکانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنیەکانی عێراقیان کردۆتەوە ئامانج، ئەمەس تەنها لاوازبوونی باری بەرگری ئاسمانی عێراق دەگەیەنیت.