پۆلیس هۆکاری کوشتنی گەنجەکەی چەمچەماڵ ئاشکرا دەکات

0

نوچە

پۆلیسی  سلێمانی لەسەر کوشتنی کارمەندی بەنزینخانەیەک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وهۆکاری کوشتنەکەی ئاشکرا کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی “کاتژمێر ٧:٣٠ خولەکی‌ شەوی‌ رابردوو، ماتۆر سوارێک تەقە لەکارمەندێکی‌ بەنزینخانە دەکات لەقەزای‌ چەمچەماڵ ‌و دەیکوژێت ‌و ئەو پارەیەی‌ پێی‌ بووە دەیدزێت”.

لە راگەیەندراوەکە هاتووە “توانرا کاتژمێر ٤-ی‌ بەرەبەیانی‌ ئەمڕۆ تۆمەتبار دەستگیر بکرێت‌ و دەستیشبگیرێت بەسەر ماتۆرسکیلەکە و ئەو دەمانچەیەی‌ تاوانەکەی‌ پێ ئەنجامداوە”.

پۆلیس ئاشکراشیکردووە “کوژراوەکە ناوی‌ (ز، ک، ع) و لەدایکبوی‌ ٢٠٠٣-یەو،  بکوژەکەش ناوی‌ (س م، ا) لەدایکبوی‌ ٢٠٠٠”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com