نوچە-سپۆتنیک
لە کاتێکدا ناکۆکی نێوان بەریتانیا و وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، تا دێ زیاتر دەبێت، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە لە دوای گەیشتنی بە دەسەڵات، یەکەم خولی سەردانەکانی بۆ وڵاتانی دەرەوە دەستپێدەکات.
بۆریس جانسۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بڕیار رۆژی پێنجشەممە ٢٢ی ئەگۆست، بە فەرمی خولی سەردانەکانی بۆ وڵاتانی ئەوروپی دەستپێبکات.
لە یەکەم سەردانی، جانسۆن بڕیارە بچێتە فەرەنسا و لە گەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی ئەم وڵاتە کۆبێتەوە.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، دواتر سەردانی ئەڵمانیا دەکات و لە گەڵ ئانجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە پرۆسەی برێگزیت و دەرچوونی ئەم وڵاتە لەم یەکێتییە، لە ناکۆکیدان.