نوچە-فرارو
بۆ یەکەمین جار، لە بەغدا کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیکی رۆژئاوایی بەڕێوە دەچێت.
بەرێوەبەرانی کۆنسێرتەکە دەڵێن، ئامانجیان ئەوەیە، کە بە ڕای گشتی جیهان بڵێن، لە عێراق خەڵکانێک هەن، کە ئۆگر و لایەنگری میوزیک و گۆڕانی ڕۆژئاوایین.
مصطفی ئۆسامە، یەکێک لە بەشداربووانی کۆنسێرتەکە دەڵێت، پیشتر ئەم کۆنسێرتانەی بە رێگەی میدیا و تەلەفزیۆنەکانەوە بینیوە، بەڵام ناتوانێ هەستی خۆی دەرببڕێ، کە بۆ یەکەمین جار، ڕاستەوخۆ بەشداری کۆنسێرتێکی لەم چەشنە دەبێت.
ئەم کۆنسێرتە بە بەشداری رێژەیەکی زۆر کوڕ و کچی گەنج بەڕێوە دەچێت.
کچانی بەشدار لەم کۆنسێرتە دەڵێن “هیوادارین رووداوی لەم چەشنە دووبارە بێتەوە، چون لە رادەبەدەر پێی خۆشحاڵن”.




