نوچەنێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمى كوردستان، له بارەی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما هۆشداری دەدات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١٨-٨-٢٠١٩، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمى كوردستان، ئاگادارییەکی بڵاکردەوە تێیدا هاتووە “سبەى دووشەممە کەمێک پله‌ى گەرما بەرز دەبێتەوه، ئەم بەرزبوونەوەیە لە پلەى گەرما تا ڕۆژى چوارشەممە بەردەوامى دەبێت، ڕێژەى بەرزبوونەوەکە بە 2 تا 4 پلەى سیلیزى دەبێت لە ماوەى ئەم بەرزبوونەوەیە، بەرزترین پلەى گەرما لە ڕۆژى چوارشەممە دەبێت”.
بەپێی پێشبینییەکانی كه‌شناسیی هه‌رێم، ڕۆژى پێنجشەممە کاریگەریى ئەم بەرزبوونەوەیەی پله‌ى گەرما کۆتایی دێت.