سوپای پاسداران هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

0

نوچە-ڕۆکنوامەی جەوان

ڕۆژنامەی جەوان کە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانە، ئەمڕۆ یەکشەممە،١٨ی ئەگۆست رایگەیاند،  ئەگەر ئەمریکا بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی کەشتی گریس وەنی ئێرانی بدات، وەک کاردانەوە، کەشتیەکانی ئەمریکا لە لایەن ئەم هیزەوە دەستی بە سەردا دەگیرێت.

چەند کاتژمێر دوای بڵا وبوونەوەی ئەم بابەتەی ڕۆژنامەی جەوان، موحسن رەزایی، فەرماندەی پێشووی سوپای پاسداران و ئەمینداری گشتی کۆڕی دیاریکردنی بەرژەوەندیەکانی رێژیمی ئێران، لە تویتێکدا نووسی، باری نەوتی ئەم کەشتیە دەبێ بگاتەوە ئێران، ئەگەر بەریتانیا هەڵەی دوایی بکات، ئێران وەلامی توندتری دەبێت.

کەشتی گریس وەنی ئێرانی، ماوەیەک بەر لە  ئیستا لە لایەن بەریتانیەوە دەستی بە سەرداگیرا و ڕۆژی رابردوو بریاری ئازادکردنی دەرکرا. دوای ئەم بڕیارە، دادگایەکی ئەمریکا سەرلەنوێ بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئەم کەشتیەی ئێرانی دەرکرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com