نوچە-ئاژانسەکان
وەزیری بەرگری ئێران, لە دیدار لە گەڵ هاوتا عێراقیەکەی, جەخت دەکاتە سەر گرنگی باری ئاسایش و بەرگری عێراق و دەڵێت، پاراستنی ئاسایشی عێراق، بەشێکە لە ستراتیژی بەرگری ئەم وڵاتە.
ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگری ئێران، لە دیدار لە گەل یاسین طاهر الیاسری، وەزیری بەرگری عێراق، گوتی: پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەوڵەت و گەلی عێراق، نە هەنگاوێکی تاکتیکی و کورت ماوە، بەڵکوو ستراتیژیەکی درێژماوە و ئامانجدارە.
وەزیری بەرگری عێراق، هەروەها جەختی کردە سەر بەرژەوەندی هاوبەش و بواری ئەمنی و ئاسایشی تاران و بەغدا و گوتیشی، کە پەرە بەم هاوکاریانەی نێوانیان دەدەن.
بە گوتەی وەزیری بەرگری ئێران، بەرژەوەندی هاوبەش هۆکارێکە بۆ پەرەپێدان بە پەیوەندیەکانی دوو وڵات، ئەمەش بەشێکە لە ڕوانگەی ستراتژی و سیاسەتی بەرگری تاران.