نوچە: ئاژانسەکان
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە گەڕەکی پیشەسازی قامشلۆ روویدا و کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ(یەکشەممە ١٨-٨-٢٠١٩) تەقینەوەیەک لە گەڕەکی پیشەسازی قامشلۆ، خۆکوژێک خۆی بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقاندۆتەوە و دوو کەس بریندار بوون، بەڵام دواتر یەکێک لە بریندارەکان شەهیدبوو.
هەروەها هێزە ئەمنییەکان دۆخەکەیان کۆنترۆڵکردووە و رێوشوێنی ئەمنی لە شوێنی رووداوەکە گیراوەتەبەر.