لە تەقینەوەکەی ئەفغانستان زیاتر لە 200 کەس بوونە قوربانی

0

نوچە: ئاژانسەکان

تەقینەوەیەک لە ئاهەنگێکدا لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان رووی دا و ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییان بوونە قوربانی.

ئێوارەی رۆژی شەممە ١٧-٨-٢٠١٩، لە هۆڵێکدا لەکاتی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە کابوڵ، تەقینەوەیەک روویدا.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨-٨-٢٠١٩، وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاندووە، کە ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە ٦٨ کەس، جگە لە ١٨٢ کەسی دیکە، کە بریندار بوون.

هەرچەندە زۆرینەی تەقینەوە و کردە تیرۆریستییەکانی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە ئەنجام دەدرێن، بەڵام تاڵیبان رەتی کردووەتەوە لەو تەقینەوەیەی ناو ئەو ئاهەنگە، ئەنجام دابێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com