نەوزاد عەلی-سلێمانی
بەرپرسێکی یەکێتی لە خورماتوو ڕادەگەیەنێت، ئۆپهراسیۆنهكهی ئهمڕۆی هێزی پێشمەرگە، بەبێ بەشداری هێزە عێراقییەکان بووە و هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیکیش ڕووی نەداوە.
لە ماوەی پشووەکانی جەژنی قورباندا چالاکی و جموجوڵی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی داودە زیادی کردووە، بۆ ئەم بەبەستەش بەرەبەیانی ئهمڕۆ شهممه ١٧-٨-٢٠١٩، هێزی پێشمهرگه ئۆپهراسیۆنێكیان بۆ ئهو شوێنانهی، كه چەرکدرانی داعشی تێدایە ئەنجامدا.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مەلا کەریم شکور، بەرپرسی مەڵبەدنی ١٦ی حەمرینی یەکێتی لە دووزخورماتوو، سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆ، ڕایگەیاند “ئۆپهراسیۆنهكه له ناوچەی تاوێرکەوەی پشتی دووزخورماتووە، خوار گوندی قمپەڵک بەرە و گوندی قهڵا دهستی پێكردووە تا گوندهكانی شۆراو کە مۆڵگەی چەکدارانی داعشە و خوار گوندەکانی دوڕاجی، لە ئێستاشدا ئۆپەراسیۆنەکە کۆتایی پێهیاتووە”.
بەرپرسی مەڵبەندی ١٦ی حەمرینی یەکێتی، دەڵێت “هەرچەندە هەندێک تەقەکردن هەبووە بۆ ئاگادار کردنەوەی یەکتر، بەڵام دواتر شوێنەکانیان چۆڵکردووە و هیچ ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی چەکدارانی داعش نەبووە لەگەڵ هێزی پێشمەرگە”.
مەلا کەریم شکور ئاماژە بەوەدەکات “ئۆپهراسیۆنهكهی ئهمڕۆی هێزی پێشمەرگە، بەبێ بەشداری هێزە عێراقییەکان بووە، تەنها هێزەکانی هاوپەیمانان بەشداربوونە بۆ كێوماڵکردنی ئەو ناوچانە”.