نوچە-ئاژانسەکان
یاسین الیاسری، وەزیری ناوخۆی عێراق، ئەمڕۆ شەممە ١٧ی ئەگۆست، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران.
وەزیری ناوخۆی عێراق، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینی، لە لایەن جێگری وەزارەتی دارایی ئێرانەوە پێشوازی لێکرا.
جێگری وەزارەتی دارایی ئێران، ئەم دیدارەی بە ئەرێنی وەسف کرد و رایگەیاند، هیوادارن، کە یارمەتیەک بێت بە بەهێزتربوونی پەیوەندیەکانی تاران و بەغدا، بە تایبەت لە پەیوەندی لە گەڵ ئامادەبوونی هەزاران زیارەتکاری ئێرانی، کە سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی عێراق دەکەن.
بڕیارە یاسین الیاسری، ئەم ئێوارەیە لە گەڵ رەحمان فەزلی، وەزیری ناوخۆی ئێران کۆبێتەوە.