لەبارەی ناوچەی ئارام زانیاری نوێ بڵاو دەبێتەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

وەزیری بەرگری تورکیا دەڵێت، هەفتەی داهاتوو سەبارەت بە هەرێمی ئاسمانی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا لە گەڵ ئەمریکا، دەگەنە رێککەوتنی کۆتایی.

بە گوتەی خلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا، هەفتەی داهاتوو بابەتی هەرێمی ئاسمانی ناوچەی ئارام لە گەڵ ئەمریکا، تاوتوێ دەکەن و هەروەها باس لە دەستپێکردنی چالاکیەکانی ناوەندی فەرماندەیی هاوبەش دەکات.

بە گوێرەی رێککەوتنە سەرەتاییەکان، دوولایەن پێیان وایە، کە خاڵەکانی ئەم رێککەوتنە، دەبێ بە زووترین کات بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئاکار گوتیشی، بە هیچ شێوەیەک رێگە بە  تیرۆریستان نادەن، کە باکور و باشوری سوریا بکەنە مەیدانی تەڕاتێنی خۆیان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com