هونەرمەندێکی کورد کۆچی دوایی کرد

0

نوچە

شەوی رابردوو دكتۆر فەخرەدین تاھیر رۆژنامەنووس و نووسەر و ھونەرمەند كۆچی دواییكرد.

د. فەخرەدین تاھیر، لە ساڵی ١٩٥٥ لەدایكبووە و چەندین ساڵ وەك رۆژنامەنووس و نووسەر و شێوەكار و شانۆكار خزمەتی بە بواری میدیا و ھونەری كوردی كردووە. ساڵانێك بوو لە وڵاتی سوید دەژیا، ماوەیەك بوو گەڕابووەوە ھەولێر و شەوی رابردوو ١٦-٨-٢٠١٩ لە ماڵەكەی خۆی لە گەڕەكی تەیراوە كۆچی دواییكرد.

بەگوێرەی زانیارییەكان، تەرمی د. فەخرەدین تاھیر لە پزیشكی دادی ھەولێرە و ئەمڕۆ لە گۆڕستانی كەسنەزان بەخاك دەسپێردرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com