نوچە-تاس
جێگری کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیا دەڵێت، سەرۆکی ئەم وڵاتە، سەبارەت بە ئێران و گرژیەکانی نێوان تاران و واشنتۆن، لە گەڵ سەرۆکی فەرەنسا گفتوگۆ دەکات.
یوری ئۆشاکۆف، جێگری کرملین دەڵێت: ڤلادیمیر پوتین و ئیمانۆئێل ماکرۆن،سەرۆکانی روسیا و فەرەنسا رۆژی ١٩ی ئەگۆست، لەبارەی ئێران و چەند پرسێکی هەستیاری دیکە گفتوگۆ دەکەن.
ئەم بەپرسەی ڕوسیا جەخت دەکاتە سەر پاراستنی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و دەڵێت، مۆسکۆ و پاریس، هەوڵی کەم کردنەوەی ئاڵۆزی و ناکۆکیەکانی نێوان تاران و واشنتۆن دەدەن و لەم بارەوە خۆیان بە پابەندی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە دەزانن.