پیۆنگ یانگ نوێترین موشەکی تاقی کردەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

ئاژانسەکانی هەواڵی جیهان دەڵێن، نوێترین تاقیکردنەوەی موشەکی کۆریای باکور، بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەم وڵاتە، ئەنجام درا.

بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور، شەوی ڕابردوو بڕیاری داوە نوێترین تاقیکردنەوەی موشەکی ئەنجام بدرێت.

ئەمە سێهەمین جارە، کە سەرۆکی ئەم وڵاتە، تەنها لە هەفتەی ڕابردوودا بڕیاری تاقیکردنەوەی موشەکی داوە.

کۆریای باکور، ئەمریکا و کۆریای باشوری بەوە تۆمەتبار کردووە، کە بە ئەنجامدانی مانۆڕی هاوبەشی سەربازی، گوشار بۆ سەر پیۆنگ یانگ دروست دەکەن.

پیۆنگ یانگ، لە کەمتر لە یەک مانگ، شەش تاقیکردنەوەی موشەکی ئەنجام داوە.

بەریتانیا یەکەم وڵاتە، کە بەرامبەر بە تاقیکردنەوەی موشەکی شەوی ڕابردوو هەڵوێستی وەرگرتووەو دەڵێت “پیۆنگ یانگ و واشنتۆن، دەبێ هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکە بدەن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com