نوچە-ڤیستا
سەرچاوەکان لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێن، بەرپرسانی ئەم وڵاتە، لە پلانیاندایە سەبارەت بە گەڕاندنەوەی ئەندامانی داعش لە عێراقەوە بۆ ئەم وڵاتە، بکەونە دانوستانەوە.
تەوەری سەرەکی ئەم گفتوگۆیانە، گەڕاندنەوەی ئەو ژن و منداڵانەیە، کە بە رەچڵەک هاوڵاتی تورکیان و لە کەمپ و ئۆردوگاکانی عێراق جێگیر کراون.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لانی کەم ٤٠٠ ژن و ٢٠٠ منداڵای تورکیا، کە پەیوەستی ریزەکانی داعش لە عێراق بوونە، لە کەمپ و گرتووخانەکانی عێراق ڕاگیراون.
پێشتریش ٢٥٠ منداڵی داعشی لە لایەن عێراقەوە دیپۆرتی تورکیا کراون و ئێستا لە ژێر چاودێریدان.
ڕاپۆرتەکە ئەوە دەخاتەڕوو، کە پێناچێ بەغدا ئامادە بێت ئەم ژمارە لە ژن و منداڵی داعش رادەستی تورکیا بکات، بەڵام پێدەچێ بەغدا بیهەوێ ٣٠٠ چەکداری داعش ڕادەستی ئەم وڵاتە بکاتەوە.