نوچە-ئاژانسەکان
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ شەممە ١٧ی ئەگۆست، سەردانی کوێت دەکات.
محەممەد جەواد زەریف، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران، لە درێژەی گەشتی سەردانەکانی بۆ وڵاتانی ناوچە، ئەمڕۆ سەردانی کوێت دەکات و لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ڕۆژنامەی صباح، ڕۆژی رابردوو، سەبارەت بەم سەردانەی زەریف ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: زەریف لە گەڵ وەزیری دەرەوەی کوێت و بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
لە درێژەی گەشتی سەردانەکانی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی هەر یەک لە وڵاتانی فینلاند، سوید و نەرویج دەکات.