کاتی گەڕانەوەی یەکەم کاروانی حاجیان راگەیێندرا

0

نوچە

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، سبەی شەممە ١٧-٨-٢٠١٩ یەکەمین کاروانی حاجیان دوای بەجێگەیاندنی فەریزەی ئەمساڵی حەج لە سعوودیەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، سبەی کاتژمێر هەشتی بەیانی فڕۆکەیەک کە ٤١٧ حاجی هەڵدەگرێت، دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و کاتژمێر شەش و ٣٠ خولەکی ئێوارەش، فڕۆکەیەکی دیکە کە ٤١٧ حاجی دیکەی هەڵگرتووە، دەگات فڕۆخەکانی نێودەوڵەتی هەولێر.

ئاماژە بەوەشدراوە، گەشتەکان بەردەوامیان دەبێت، تاکو رۆژی (٢٩)ی ئاب و سەرجەم حاجیان، کە ژمارەیان حەوت هەزار و ١٣٢ حاجییە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com