گۆڕان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دەکات

0

نوچە

بۆ یادی ٧٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی لە پارتی دەکات و پەیامێکی ئاراستە دەکات.

بزووتنەوەی گۆڕان لە پەیامەکەیدا دەڵێت “هیوادارین سەرکەوتووبن لەبەدیھێنانی ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەییەکان و دەستەبەرکردنی سەقامگیری و یەکڕیزی راستەقینەو دوورخستنەوەی کوردستان لە ململانێی ناوچەیی، بەتایبەت  مەترسی شەڕی ناوخۆ”.

دەقی پەیامەکەی بزووتنەوەی گۆڕان

بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم  لە بەڕێزتان و سەرجەم ئەندامانی پارتی دەکەین و هیوادارین سەرکەوتووبن لەبەدیھێنانی ئامانجە نیشتمانی و نەتەوەییەکان و دەستەبەرکردنی سەقامگیری و یەکڕیزی راستەقینەو دوورخستنەوەی کوردستان لە ململانێی ناوچەیی، بەتایبەت  مەترسی شەڕی ناوخۆ.

بەگرنگی دەزانین پارتی دیمکراتی کوردستان و هەموو لایەنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان پشتگیری  پەرلەمان  و سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و تەواوی دامەزراوە نیشتمانیەکان بکەن بۆرووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەڕێوەبردنی کوردستان بەشێوازێکی تەندرووست لەپێناوی پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانیان و مسۆگەرکردنی دادی کۆمەڵایەتی و ژیان و گوزرانیان .

لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان بەتایبەت کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکان، بەرپرسیارێتی هەموو لایەنەکانی کوردستانە پێکەوە درێژە بە خەبات و تێکۆشانی ئاشتیانە بدەن بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ئاساییکردنەوەی دۆخی سیاسی وئەمنی وکارگێڕی ئەو ناوچانە بەهاوکاری و هەماهەنگی حکومەتی فیدراڵ وھەموو ئەو لایەنانەی لە دەستووری عێراقدا هاتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com