نوچە
هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ له‌ناوبردنی شانه نوستووه‌كانی داعش له عێراق، چه‌ندین پێگه‌ی چه‌كدارانی داعش له عێراق تۆپباران ده‌كه‌ن.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له پێگه‌ی فه‌رمی خۆیه‌وه له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: یه‌كه‌كانی تۆپخانه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق، پێگه‌كانی داعشیان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی گه‌یاره له باشووری مووسڵ تۆپباران كردووه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به شانه نوستووه‌كانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه بهێنرێت له ناوچه‌كه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كدا روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییه‌ی له پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ڕێوه‌چووه، به‌هه‌ماهه‌نگی حكوومه‌تی عێراقی بووه. سه‌ربازه‌كانی یه‌كه‌ی مه‌یدانی تۆپهاوێژی دووه‌م و لیوای شه‌ڕكه‌ری یه‌كه‌می سه‌ر به فیرقه‌ی ١٠١ به‌شدارییان تێدا كردووه”.