نوچە
نووسەر و توێژەرێكی کورد کە هاوکات هاوڵاتی ئێران و به‌ریتانیایە، لەلایەن هێزە ئەمنییه‌كانى حکومەتی ئێران لە ماڵی خۆی لە (تاران)ى پایته‌ختى ئێران ده‌ستگیر كرا.
ماڵپه‌ڕى (هه‌نگاو) بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوى كرده‌وه، کامیل ئەحمەدی، نووسەر و توێژه‌رى کورد، لەلایەن هێزە ئەمنییه‌کانی حکومەتی ئێرانەوە لە تاران دەستگیر كراوه و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووه‌ته‌وه.
شەفیق ڕەحمانی، هاوسه‌رى کامیل ئەحمەدی لە هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: دادگاى ئه‌منیی به‌ندینخانه‌ى ئه‌وین بۆ ماوەی یەک مانگ بڕیاری دەستگیركردنى کامیل ئەحمەدی دەرکردووە و هیچ زانیارییەکمان لەسەر هۆکاری دەستگیركردنهكهى پێ نەدراوە.
کامیل ئەحمەدی، توێژەرێكه کورده و خەڵکی شارى (نه‌غه‌ده)ى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستانه، هاوکات هاووڵاتی به‌ریتانیایە، کە ئێستا لە چوارچێوەی چالاکی مرۆڤناسی و بواری کۆمەڵایەتی و بوارەکانی پەیوەندیدار بە فەرهەنگی ناوچەیی، کۆچبەری، منداڵان و ژنان، مافی کەمینە نەتەوەییەکان پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کار دەکات و لە بواری ڕاگەیاندنیشدا ئەزموونی زۆری هەیە.
ئه‌و توێژه‌ره ساڵی ٢٠١٧ توانی خەڵاتی (IKWRO) به‌ده‌ست بهێنێت، كه هەر ساڵە بە یەکێک لە توێژەر و نووسەرانی بوارەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ڕەگەزی دەدرێت.
کامیل ئەحمەدی، ساڵی رابردوو بەهۆی لێکۆڵینەوە و چالاکییە پەروەردەییەکانی لە بواری منداڵان و کەمینەکان، خەڵاتی ئەدەبیات و زانستی مرۆیی ڕێکخراوی جیهانیی ئاشتی لە زانکۆی جۆرج واشنتۆن پێ بەخشرا.