نوچه
سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای تەقینەوەی کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە بەغدا، کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی چەندین کەس، بڕیاری لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەرکرد.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە له ماوه‌ی رابردوودا، له چه‌ندین ناوچه‌ی عێراق كۆگاكانی چه‌ك و تەقەمەنی هێزه عێراقییه‌كان ته‌قیینه‌وه، و زیانی گیانی و ماددیان لێكهوتهوه، به‌ڵام تائێستا هۆكاری ته‌قیینه‌وه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه.
لە رۆژی ١٢-٨-٢٠١٩، كۆگایەكی چەك و تەقەمەنی لە بەغدا تەقییەوە، كه بووه هۆی كوژران و برینداربوونی زیاتر لە ٣٠ كه‌س، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق شوێنی رووداوه‌كه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه و فه‌رمانی كرد به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی كۆگاكانی چه‌ك.
هەروەها ععهبدولمههدی بڕیاریدا، لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكانی چه‌كدا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رووداوی له‌م شێوه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه.
هەر لەمبارەیەوەش فازڵ ئه‌بو ره‌غیف، پسپۆڕی ئه‌منی نزیك له ده‌زگای هه‌واڵگری عێراقی ئاشكرایكرد، چه‌ند زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستن، ئاماژه به بوونی پلانێكی ئیسرائیل بۆ بۆردومانكردنی كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق ده‌كه‌ن.