نوچە-نۆردیم مۆنیتۆر
ئەندامێکی پەرلەمانی تورکیا، باس لە رێککەوتنی مۆسکۆ و ئەنقەرە بۆ هێرشکردنە سەر پاریزگای ئیدلیب دەکات.
بە گوێرەی ئەم رێککەوتنە، مۆسکۆ رێگە بە سوپای تورک دەدات، تاکوو هێرش بکاتە سەر پارێزگای جێی ناکۆکی ئیدلیب.
ئۆناڵ چوبکوز، ئەندام پەرلەمانی تورکیا و دیپلۆماتکاری پێشووی ئەم وڵاتە، وردەکاریەکانی ئەم رێککەوتنەی ئاشكرا کردووە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی چوبکوز، تورکیا بەهۆی سوپای ئازادی سوریا، هێرش دەکاتە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردیەکانی رۆژئاوا.