نوچە
ئەمڕۆ سه‌رۆك بارزانی پێشوازیی له نه‌جاح حه‌سه‌ن ئه‌لشه‌مه‌ری، وه‌زیری به‌رگریی عێراق كرد.
رۆژی دووشه‌ممه ١٢-٨-٢٠١٩ له سه‌ڵاحه‌ددین سه‌رۆك مسعود بارزانی پێشوازیی له نه‌جاح حه‌سه‌ن ئه‌لشه‌مه‌ری، وه‌زیری به‌رگریی عێراق كرد.
به گوێره‌ی ماڵپەڕی فه‌رمی سه‌رۆك بارزانی، له دیداره‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاڵوگۆڕ كرا.
هەروەها شەڕی داعش و پێشهات و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌یش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.