نوچە
داعش هەڕەشەی زیادکردنی هێرشەکانی بۆ سەر هەسەدە و هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتی ئەمریکا دەکات.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لە راپۆرتێکی ئەم مانگەدا ئاماژەی بەوەکردووە، داعش لە سوریا خۆی رێکدەخاتەوە و لە عێراقیش تواناکانی زیاتر دەکات.
داعش لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا ئاماژەی بەوەکردووە، جارێکی دیکە شەڕ لە نێوان چەکدارانی رێکخراوەکە لە لایەک و شەڕڤانان و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەلایەکی دیکە دەستیپێکردووەتەوە و لە داهاتوویشدا ئەو شەڕە چڕتر دەبێتەوە.
ئەمە دووەمین ڤیدیۆیە، کە رێکخراوی داعش لە دوای کۆنتڕۆڵکردنی باغۆز، لەلایەن هێزەکانی هەسەدە لە ئاداری رابردوودا بڵاوی دەکاتەوە.