نوچە-جمهوریت
فرەماندەی پێشووی هێزە تایبەتەکانی سوپای تورکیا دەڵێت، ئەمریکا رێگە بە هێرش بۆ سەر ڕۆژهەلاتی فورات و لە ناوبردنی هێزەکانی یەپەگە نادات.
جەنەڕاڵ ئەرداڵ شەنەر، فەرماندەی پێشووی هیزە تایبەتەکانی سوپای تورکیا، کە لە دوو ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون قەڵغانی فورات، بەشدار بووە جەخت دەکاتەوە، کە واشنتۆن هیچ کات رێگە نادات سوپای تورکیا هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان.
بە گوتەی ئەم جەنەڕاڵە خانەنشین کراوە، ئەنقەرە و واشنتۆن لە پشت دەرگا داخراوەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و لە بەردەم هێرشی سوپای تورک بۆ سەر هێزەکانی یەپەگە بەربەست درووست دەکات.