نوچە-ئاژانسەکان
ئەحمەد سافی، نوێنەری ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، لە بارەی دۆخی ژیانی خەڵکی عێراق و گەندەڵی لەم وڵاتە، هۆشدارەی دایە بەرپرسانی عێراقی.
ئەمڕۆ هەینی، نوێنەری عەلی سیستانی، لە گوتاری نوێژی هەینی لە شاری کەربەلا، رەخنەی توندی لە بەرپرسانی سیاسی و دەسەڵاتدارانی عێراقی گرت.
ئەحمەد سافی، لە گوتەی ئەمڕۆی نوێژی هەینی گوتی: ساڵەهای ساڵە ئێمە خوازیاری بەرەوڕووبونەوەی پرسی گەندەڵین، کە چی تاکوو ئیستا هیچ دەستکەوتێکمان نەبووە، رۆژانە ئامارەکانی گەندەڵی بڵاو دەبنەوە، گەنجانی عێراق بێکارن و لەهەمان کاتدا توانای بەرچاویان هەیە، بەڵام پێنج هەزار دیناریان لە گیرفاندا نییە.
نوێنەری سیستانی گوتیشی “رەنج و ئازارەکانی ئەم گەلە کەی کۆتایی دێ؟ هیوادارین کەسانیک پەیدا بن، کە کۆتایی بەم دۆخە نالەبارە بهێنن و چارەسەرێکی بۆ بدۆزنەوە”.