نوچە
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ٤٨ كاتژمێری داھاتوو راگەیاند.
بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٤٤ و سلێمانی و دھۆك ٤٣ پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما ٤٥ پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە.