فڕۆکەیەکی ئەمریکا لە عێراق تێکشكا

0

نوچە-ئاژانسەکان

سەرچاوەکانی هەواڵی عێراق دەڵێن، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا لە باکوری بەغداد کەوتۆتە خوارەوە.

ئاژانسی هەواڵی براثا یەکەم ئاژانس بووە، کە ئەم هەواڵەی بڵاو کردۆتەوە و دواتر وێنە و دیمەنەکانی ئەم رووداوە لە سەر تٶرەکان بڵاو بۆتەوە.

سەرچاوەکان دەڵێن، ئەم فڕۆکەیە بە ژمارەی ٥٢١٨٧ لە سەر مەزرایەک لە ناوچەی الرضوانیە هەڵکەوتوو لە باکوری ڕۆژئاوای بەغدا بەربۆتەوە.

بە گوتەی بەرپرسانی عێراق، فڕۆکەکە تووشی زیان نەبووە. هەروەها دەگوترێ کەوتنە خوارەوەی رەنگە بە هۆی کێشەی تەکنیکی یان هاک کرانەوە بێت.

ئەم فڕۆکەیە رادەستی دەزگایەکی عێراقی کراوە و بە چاودێری ئەم دەزگا فەرمییە بە سەر ئاسمانی ناوچەکەدا فڕیوە.

تاکوو ئێستا وردەکاری زیاتر لەم بارەوە بڵاو نەبۆتەوە و سەرچاوە فەرمیەکانیش پشتڕاستیان نەکردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com