نوچە-بغدادالیوم
بەرپرسانی خۆجێی پارێزگای کەرکوک دەڵێن، تۆڕێکی مافیایی فڕۆشیاری ماددەی هۆشبەر لەم شارە دەستگیر کراون.
ئەم تٶڕە مافیاییە، کە ٧ ئەندامی هەبووە، لە کەرکوک خەریکی قاچاخ و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر بوونە.
شوێنی مانەوەی ئەندامانی ئەم تٶڕە، خانوویەک بووە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری کەرکوک و بە گوێرەی زانیاریەکان، رێژەیەکی بەرچاو ماددەی هۆشبەری کریستاڵ، حەشیش و هیرۆئین، دەستی بەسەرداگیراوە.
لە کاتی هەڵمەتی هێزەکانی پۆلیس بۆ سەر شوێنی مانەوەی ئەم گروپە، شەڕ و تەقە لە نێوان دوو لایەن ڕوویداوە و لە ئەنجامدا ٧ ئەندامی تۆڕەکە دەستگیر و رێژەیەکی زۆر ماددەی هۆشبەریش دەستی بە سەردا گیراوە.