وردەکاری رێککەوتنی ئەنقەرە و واشنتۆن

0

نوچە-ئاژانسەکان

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت، ئامانجی سەرەکی رێککەوتنی ئەمریکا لە گەڵ ئەنقەرە، هەوڵدانە بۆ جێبەجێکردنی میکانیزمێکی درێژخایەن، تاکوو یارمەتی بکات بە رەوینەوەی نیگەرانیەکانی تورکیا.

لە کاتێکدا چاوەڕوان دەکرا بە توندتربوونی هەڕەشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی رۆژئاوای کوردستان، ئەنقەرە  هێرشی سەربازی خۆی دەستپێکردبایە، ئەم وڵاتە لە گەڵ واشنتۆن باس لەوە دەکەن، کە سەبارەت بە دانانی ناوچەی ئارام  گەیشتوونەتە رێککەوتن.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تورکیا، لە دووتوێی ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت: دانانی کۆریدۆری ئاشتی و گەڕانەوەی ئاوارە سوریەکان، ئامانجی سەرەکی پێکهێنانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشە.

شان رۆبێرتسۆن، گوتەبێژی پێنتاگۆن لەم بارەیەوە ڕایگەیاند، ئامانج لە گفتوگۆوە چڕ و بەردەوامەکانی شاندی ئەمریکی لە گەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی تورکیا، ڕەوینەوەی نیگەرانیەکانی ئەم وڵاتەیە، کە لای سنوورەکانی سوریاوە هەست بە مەترسی دەکات.

نیکۆلاس هیراس، لێکٶلەری کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت، ئامانجی ئەمریکا لەم رێککەوتنە، رێگرتنە لە هێرشی یەکلایەنەی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی ڕۆژئاوا و ئەمەش دەرفەتێکی باشە.

رۆبێرتسۆن راشیگەیاند، ئەم میکانیزمە قۆناخ بە قۆناخ دەخرێتە بواری جێبەجیکردنەوە و ئەمریکاش ئامادەیە هاوکات لە گەل بەردەوام بوونی گفتوگۆکان، بە کردەوە هەنگاوی پێویستی بۆ بنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com