نوچە-ئاژانسەکان
وەزیری بەرگری ئێران دەڵێت، هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی سەربازی لە ئاوەکانی کەنداو، تەنیا زیان بە ئاسایشی ناوچەکە دەگەیەنێ و هیچ دەستکەوتیکی دیکەی بە دواوە نابێت.
ئەمیر حاتەمی، وەزیری بەرگری ئێران، لە بارەی هاوپەیمانی سەربازی، کە ئەمریکا لە هەوڵی پێکهێنانیەتی، دەڵێت: هاوپەیمانی جێی مەبەستی ئەمریکا بە پاساوی پاراستنی ئاسایشی هاتووچۆی کەشتیەکان لە ئاوەکانی کەنداو، تەنها دەبێتە هۆی نائەمن تر کردنی ناوچەکە.
وەزیری بەرگری ئێران، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە ئاسایشی ئاوەکانی کەنداو دووبارە دەکاتەوە و دەشڵێت “هاتنی هێزی وڵاتانی بیانی بۆ هەرێمی ئاوی ناوچەکە، دۆخەکە لەوەی، کە هەیە ئاڵۆزتر دەکات”.