نوچە
ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی پلانداڕێژەری سەرەکی هەڵاتنی زیندانیانی بنکەی پۆلیسی قەناتی شاری بەغدای راگەیاند.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر پلانداڕێژەری سەرەکی هەڵاتنی راگیراوانی بنکەی بۆ پۆلیسی قەناتی لە بەغدا دەستگیرکرد.
لیوا سەعد مەعن دەڵێت، بەهۆی هەڵاتنی ئەو راگیراوانە، دادگای هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بڕیاری دوورخستنەوەی بۆ پێنج ئەفسەر و سێ کارمەند دەرکردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لەو ١٧ کەسەی لە بنکەی پۆلیسی قەنات ھەڵاتبوون، توانراوە ١٠ کەسیان دەستگیربکرێنەوە.
