پەمپیۆ و بن سەلمان لە بارەی ئێرانەوە گفتوگۆیان ئەنجام دا

0

نوچە-ئاژانسەکان

مایک پپمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی ئاگۆست، لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ شازادەی جێنیشینی سعودیە، سەبارەت بە ئێران و دۆخی هەنووکەیی ناوچەکە گفتوگۆیەکیان ئەنجام دا.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، لەم گفتۆیە لە گەڵ محەممەد بن سەلمان، جێگری یەکەمی شای سعودیە، سەبارەت بە ئێران باس و راویژیان کردووە.

پۆمپیۆ لە هەژماری تویتەری خۆیدا نووسیویەتی: لە گەڵ بن سەلمان گفتوگۆیەکی بەسوودم ئەنجام دا، سەبارەت بە پشتیوانی بەهێزی سعودیە و بەشداریکردنی لە بەرەنگاربوونەوەی کێشە ناوچەییەکان، سپاس و ستایشم کردووە.

ئاسایشی هاتووچۆی کەشتیەکان و قەیرانی یەمەن و هەروەها بەرەنگاربوونەوەی چالاکیە تێکدەرانەکانی ئێران لە ناوچەکە، تەوەرە سەرەکیەکانی ئەم گفتوگۆیە بوون.

ئەمریکا لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا هەوڵی پێکهێنانی بەرەیەکی نوێی دژ بە ئیران داوە. تاکوو ئیستا سعودیە سەبارەت بە پێکهێنانی ئەم هاوپەیمانییە دەریاییە هەلویستی فەرمی خۆی ڕانەگەیاندووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com