هەڵوێستی سوریا لەبارەی رێککەوتنی تورکیا و ئەمریکا

0

نوچە: ئاژانسەکان

دوای ئەوەی تورکیا و ئەمریکا ئاشکرایان کرد رێککەوتنیان کردووە لەبارەی ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای کوردستان، حکومەتی سوریا دژایەتی خۆی بۆ ئەو رێککەوتنە راگەیاند.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە ٨-٨-٢٠١٩)، وەزارەتی دەرەوەی سوریا رایگەیاندووە، دروستکردنی ناوچەی ئارام لە رۆژئاوای کوردستان، دەستدرێژییەکی روونە لەسەر سەروەریی و یەکێتی خاکی سوریا.

وەزارەتی دەرەوەی حکومەتی سوریا بە توندی رێککەوتنی ئەمریکا و تورکیای لەوبارەیەوە رەتکردووەتەوە و دەڵێت، رێککەوتنی ئەو دوو دەوڵەتە لەسەر خاکی رۆژئاوای کوردستان پێشێلکردنی یاسا و بنەما نێودەوڵەتییەکانە.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ٧-٨-٢٠١٩، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، لەگەڵ ئەمریکا لەسەر دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لە رۆژهەڵاتی رووباری فورات لە رۆژئاوای کوردستان، رێککەوتوون.

دواتر گوتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاندووە، رێککەوتنی نێوان ئەمریکا و تورکیا لەبارەی رۆژئاوای کوردستان، بە چەند قۆناغێک جێبەجێ دەکرێ و ئەمریکا ئامادەیە هەندێک کاری تایبەت بە دروستکردنی ناوچە ئارامەکە بەزوویی جێبەجێ بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com