نوچە: ئاژانسەکان
تورکیا و ئەمریکا لە رێککەوتن لەسەر ناوچەی ئارام نزیکبوونەتەوە و بڕیارە بە هاوبەشی کارەکان ئەنجام بدەن.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، بە رۆژنامه‌نووسانی رایگەیاندووە “دوای سێ رۆژ له كۆبوونه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا له باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام رێككه‌وتووین”.
ئەردۆغان دەشڵێت “له رێگه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شه‌وه هه‌نگاو بۆ ناوچه‌ی ئارام و رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌نرێت”.
هەروەها وه‌زیری به‌رگری تورکیا (خڵوسی ئاكار) ئاشکرایکردووە، بۆچوونی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی راگه‌یاندنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له تێڕوانینی توركیا نزیك بووه‌ته‌وه و پلانی ئه‌نقه‌ره‌ش بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌و ناوچه‌یه ته‌واو بووه.
جێمس جێفری، نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ کاروباری سوریا ئاماژەی بەوە کردووە، کە “پڕۆژه‌ی نوێ له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام ئه‌وه‌یه، كه ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیاوه به هاوبه‌شی به‌ڕێوه‌ببرێت”.